نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:05 - 17/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

 

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ سێشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (4)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 84 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار (52) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێ بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 81 سەنت بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

62 جار خوێندراوەتەوە