بەهۆی بومەلەرزەكەی رۆژی یەكشەمەی رابردوەوە عێراق بەرهەمهێنانی 2500 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە.
وەزارەتی كارەبای عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردوەوە دامەزراوەی كارەبای نیشتیمانی 2 هەزار و 500 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە.
سەبارەت بەهۆكاری لەدەستدانی ئەو بڕەكارەبایەش وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرایكردوە، بەهۆی بومەلەرزەكەوە هێڵی گواستنەوەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق زیانی پێگەیشتوە و هەناردەكردنی غاز لەڕێگەی ئەو هێڵانەوە راگیراوە، ئەوەش بۆتەهۆی وەستانی چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا كەبەغاز كاردەكەن.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی كارەبا، ئەوگرفتە بۆتەهۆی پچڕانی تەزوی كارەبا لە پارێزگاكانی بەغداد و كەركوك و دیالە و پارێزگاكانی فوراتی ناوەراست.
وەزارەتی كارەبای عێراق راشیگەیاندوە، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی غازی پێویست بۆ ئەو وێستگانە دابین بكەن.
1004 جار خوێندراوەتەوە