١٤٩ كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیانده‌دا به شێوەیەکی نایاسایی له توركیاوه
بچنه وڵاتی سێیه‌م له هه‌ردوو قه‌زای چه‌شمه و دیكیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تیمه‌كانی
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له سنوره ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه له‌ناو
به‌له‌مێکی چوپدا، ١٣ سووری، یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی، ٤٥ ئه‌فغانستانی و سێ ئێرانی-یان
ده‌ستگیركردووە.
هاوکات، له سنووره ئاوییه‌كانی دیكیلی-یش ٣٨
سوری و دوو سیه‌رالیۆنی ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها له سنوره ئاوییه‌كانی باده‌ملی سەربە
قه‌زای دیكیلی، ٤١ سووری، سێ كوێتی و سێ فه‌ڵه‌ستینی-یان رزگار كرد كه به هۆی له‌كاركه‌وتنی
بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان داوای هاوكارییان كردبوو.
١٤٩ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودابوون
له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه گه‌یه‌ندرانه وشكانی و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی
ئیزمیر كران.
1336 جار خوێندراوەتەوە