لە ماوەی سێ رۆژدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٧٢٠ کۆچبەری نایاساییان لە شاری ئیزمیر، دەستگیرکردووە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تیمه‌كانی
ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س،
كارابورون و ئورلای سەر بە شاری ئیزمیر، ٧٢٠ کۆچبەری نایاساییان لە ناو
بەلەمەکاندا دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون لە ریگەی ئاوییەوە بڕۆن بۆ
ئەوروپا.
بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، کۆچبەرەکان هەڵگری
رەگەزنامەی سوری و ئەفغانی بوون و دوای دەستگیرکردنیان گهیهنراونەتە وشكانی و
راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیركراون.
1191 جار خوێندراوەتەوە