كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ
بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیکە ٣١ کەس کوژراون.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و بەپێی دواین
ئامار کە كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەی
ئەو خۆپیشاندەرانەی کە کوژراون بۆ ٣١ کەس بەرزبووەتەوە و دوو هەزار و ٣١٢ کەسی
دیکەش بریندارن.
دوێنێ هەینی جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی
دەربڕین دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك
شاری دیكەی باشوری عێراق دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت
و چاكسازی لە سیستەمی سیاسییان دەكرد.
990 جار خوێندراوەتەوە