میدیاکانی تورکیا
بڵاویانکردووەتەوە، ٢٣٢ كۆچبه‌ری نایاسایی
له پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركراون، كه هەوڵیانداوە بە رێگەی نایاسایی کۆچ بکەن.
بەپێی میدیاکانی
تورکیا، له سنوره ئاوییه‌كانی هه‌ردوو قه‌زای دیكیلی و مه‌نده‌ره‌س، تیمه‌كانی
ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ٩٧ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە كه ٦٦یان هاوڵاتی
سوریا و ٣١یان هاوڵاتی ئه‌فعانستانی بوون و دەیانویست لە رێگەی بەلەمی چوپەوە کۆچ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، تیمه‌كانی
ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، له سنوره ئاوییه‌كانی تهكنهبورنو له قه‌زای ئورڵا
٤٦ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە كه هاوڵاتی كۆنگۆ، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست،
سه‌نیگال، گامبیا، كینیا، مالی، ئه‌نگۆلا و تۆگۆ-ن.
هه‌روه‌ها دوای ده‌ستنیشانكردنی
به‌له‌مێكی چوپ له سنوره ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه له‌لایه‌ن كۆپته‌ری ئاسایشی
كه‌ناراوه‌كانه‌وه، ٥٥ هاوڵاتی ئه‌فغانستانی ده‌ستگیركراون و له سنوره ئاوییه‌كانی
گوندی ئازماك-یش به‌له‌مێكی چوپ راگیراوە و ٣٤ هاوڵاتی سوری كه له به‌له‌مه‌كه‌دا
بوون، ده‌ستگیركران.
هه‌ر ٢٣٢ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه
كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوون، ره‌وانه‌ی
فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیركراون.
1479 جار خوێندراوەتەوە