میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە شاری ئەدیرنە، ٢٥٢ کۆچبەری نایاسایی کە بە زۆر لەلایەن
یۆنانەوە نێردراونەتەوە بۆ تورکیا، دەستگیرکراون.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەو
کۆچبەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی لە رێگەی رووباری مەریجەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە
کراونەتەوە و دواتر لەلایەن جەندرمەی تورکیاوە دەستگیرکراون.
هاوکات، یه‌كێك له كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان، به میدیاکانی
تورکیای راگه‌یاند، سه‌ربازانی یۆنانی لیانداون و، پێڵاو و ته‌له‌فۆنه‌كانیان لێسه‌ندوون
و، فڕێیان داونه‌ته به‌ری توركیاوه.
ئەو کۆچبەرە ئاماژەی
بەوەشکردووە، "ئێمه زۆربووین، له ههموومانیاندا. ته‌له‌فۆن و پارهكانمانیان
برد، خوادنیان نه‌یداینێ و به به‌له‌م له رووباره‌كه‌وه فڕێیانداینه ئه‌مبه‌ره‌وه".
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا رەخنەی توندی لە
حکومەتی یۆنان گرت و ناردنەوەی بەزۆری کۆچبەرانی بە پێشێلکردنی یاسا
نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.
2153 جار خوێندراوەتەوە