کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق،
ڕوونکردنەوەیدا لەسەر ئەگەری گێچەڵی سێکسی بە خۆپیشاندەرە کچەکان و ڕایگەیاند، هیچ
حاڵەتێکی وانەبووە و تۆمار نەکراوە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنەکە دەڵێت "تیمی
کۆمسیۆن لەناو خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە و تا ئیستا وەها حاڵەتێک نەبیندراوە و
تۆمار نەکراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "خۆپیشاندەران خەم لە
ڕزگارکردنی عێراق دەخۆن لەدەست گەندەڵی و نادادی و ئامانج و تەرکیزی خۆپیشاندەران
لەسەر سەروەربوونی یاسا و نەمانی گەندەڵییە، نەک هەندێک پرسی بچووک".
دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق
بەردەوامە و ژنان و کچانی عێراقیش بەتایبەت لە بەغدا لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بوون
بۆ داواکردنی نەمانی گەندەڵی و نادادی لە بەڕێوەبەردنی وڵاتدا.
2834 جار خوێندراوەتەوە