ئێران داوای لە حکومەتی عێراق کردووە لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ئەو
خۆپیشاندەرانەدا بکات بالیۆزخانەی ئێرانیان لە نەجەف سوتاندووە و باڵیۆزخانەی
ئەمریکاش لە بەغدا هۆشداری دەدات.
ئێران لە ڕێگای نوێنەرێکیەوە حکومەتی بەغدای ئاگادارکردووە کە هەموو ئەو
کەسانە دەستگیربکات کە لە هێرشەکەدا بەشداربوون و لێپێچینەوە بکات کە ئایا کێ
هانیداون ئەو کارە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند
"لەگەڵ هیچ جۆرە هەڕەشەیەکدا نین لە میدیاکان و خۆپیشاندەران بکرێت و
سەرکۆنەی داخستنی نوسینگەی کەناڵەکان دەکەین".
ئێران تا ئێستاش دانی بەوەدا نەناوە کە خەڵکی عێراق دژی هەژموونی ئەو وڵاتە
لەسەر شەقامەکانن و پێی وایە ئەو هەوڵانە بۆ دەرکردنی ئێران لەلایەن خەڵکی
عێراقەوە تێکدەرانەن.
1522 جار خوێندراوەتەوە