دەستەی داواکاری گشتی
عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەرکرد
لەسەر کوشتنی خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە و پارێزگای زیقار.
دەستەکە بە فەرمانێک
بڕیاری دەستگیرکردن و قەدەغەکردنی هاتوچۆی جەمیل شەمەری، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە
هاوبەشەکانی عێراق دەرکردووە.
لەکاتی
خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقار و شاری ناسرییە، بە فەرمانی جەمیل شەمەری دەیان
خۆپیشاندەری کوژران و برینداربوون.
بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان بەهۆی زۆری
کوژرانی خۆپیشاندەرانەوە لەو پارێزگایە، زۆر جار ڕووداوەکە بە کۆمەڵکوژی ناوزەند
دەکرێت.
1313 جار خوێندراوەتەوە