خاوەن پاڵاوگەیەك: حكومەت دەزانێت چی دەكەین و چیش بەرهەم دەهێنین
ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم بڕیاری داخستنی چەند پاڵاوگەیەك دەدات
لە 500 پاڵاوگەی نایاسایی تەنها 124یان فۆڕمیان لای حكومەت هەیە
لە كاتێكدا ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكانی داوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونەكانی KNN بەشێك لە پاڵاوگەكان داناخرێن و بەشێكی زۆریان بە یەكجاری دادەخرێن و پێشتر بەشێوەی ژێر بە ژێر حكومەت مامەڵەی لەگەڵ پاڵاوگەكاندا كردوەو لە بەرامبەر بڕێك پارەدا رێگەیداوە كار بكەن.
تانجەرۆ لە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، بو,ەتە شوێنی دەیان پاڵاوگەk كە بەنایاسایی ناودەبرێن، رۆژانە بەسەدان تەنكەر لە تەقتەقەوە دێنە ئێرەو نەوتی خاو بۆ پاڵاوگانە دەهێنن.
ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم كۆتایی مانگی تەمموز لە كۆبونەوەیەكدا بڕیاری داخستنی بەشێك لە پاڵاوگەكانی داوە، بەڵام هێشتا رێنماییەكانی دەرنەكردوە، ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی بەدواداچونەكانی KNN لە ژێرەوە حكومەت مامەڵە لەگەڵ ئەم پاڵاوگانەدا دەكات و پارەی لێوەرگرتوون.
ئێمە لە ناو پاڵاوگەكانداین، دەمانەوێت خاوەن پاڵاوگەكان قسەمان بۆ بكەن، بەڵام كەس خۆی لە قەرەی بابەتەكە نادات، خاوەن پاڵاوگەكان واخۆیان نیشان دەدەن، كە داهاتیان كەمەو رۆژی تەنكەرێك یان دوو تەنكەر نەوتی پاشماوەی پاڵاوگەی بازیانیان بۆ دێت، بەڵام شۆفێری تەنكەرێك دەڵێت: رۆژانە بەسەدان تانكەر لە كۆیەوە دێنە ئەم ناوچەیە.
سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لەئەنجومەنی پارێزگا یەكێكە لەو كەسانەی بەوردی ئیشی لەسەر پاڵاوگە نایاساییەكان كردوەو ئەو باس لە هاوكاری حكومەت دەكات بۆ پاڵاوگە نایاساییەكان بۆیە پێیوایە حكومەت ناتوانێت هیچ پاڵاوگەیەك دابخات.
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 500 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، تەنها 190 پاڵاوگە لای حكومەت فۆڕمیان هەیە، 124 پاڵاوگەیان لە هەولێرو 37یان لە دهۆك و 29یان لە سلێمانین. تا ئێستاش هەنگاوەكانی حكومەتی بە ئاراستەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان كە زۆرینەیان هی بەرپرسانی یەكێتی و پارتین دەستیپێنەكردوە.
1792 جار خوێندراوەتەوە