سەرۆکى حکومەت بۆ خەڵکى کفرى: بە روحیەتێکى گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم

KNN : Kurdish News Network
01:07 - 16/07/2023
کوردستان
+
-

دواى شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەردەوامى هاوڵاتیانى کفرى، سەرۆکى حکومەت هاتە سەرخەت و دەڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین.

 

هەواڵ: KNNC
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لە پەیامێکدا بۆ دانیشتوانى کفرى رایگەیاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و  بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت.

دەشڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى شەش رۆژە هاوڵاتیانى کفرى بەشەو و رۆژ دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و چەند داواکارییەکیان هەیە، شەوى رابردوش دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە پەیوەندى بە خۆپیشاندەرانەوە کرد و وێڕاى پشتیوانیکردنیان بەڵێنیدا داواکارییەکانیان بباتە ئەنجومەنى وەزیران.

232 جار خوێندراوەتەوە