لە هەولێر دژى کەمى و پیسى ئاو خۆپیشاندان ئەنجامدرا

KNN : Kurdish News Network
12:29 - 16/08/2023
کوردستان
+
-

دانیشتوانى گەڕەکێکى هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دەڵێن: کێشەى کەمئاویمان هەیە و ئەو ئاوەش کە بۆمان دابینکراوە بەهۆى تیکەڵبون بە ئاوى زێراب پیسبووە.

هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتوانى گەڕەکى کریکارانى هەولێر، دژى کەمى ئاو و پیسبونى ئاوەکەیان، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

یەکێک لە دانیشتوانى گەڕەکەکە قسەى بۆ پەیامنێرى کەى ئێن ئین کرد و وتى،" ماوەى سێ ساڵە لەو گرفتەداین، کێشەى کەمئاویمان هەیە و ئەو ئاوەشى پێمان دەدرێت تێکەڵ بە ئاوەڕۆ و زێراب دەبێت و ئاوەکە بە پیسى دەگات پێمان".

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆى ئەو ئاوە پیسەوە توشى چەندین نەخۆشى هاتوون و ماوەى سێ ساڵە داوا دەکەن بۆیان چارەسەر نەکراوە.

هەرچەندە ئەمڕۆ بە بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەکانیان کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکەیان هێنا، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن،" ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت دەستدەکەنەوە بە خۆپیشاندان و رێگە دەگرن".



241 جار خوێندراوەتەوە