شاندی باڵای حكومەتی عێراق گەیشتە هەولێر

KNN : Kurdish News Network
06:57 - 07/09/2024
کوردستان
+
-

بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عێراق، شاندێكی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ گەیشتە هەولێر.


هەواڵ: (KNNC)


بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، شاندی باڵای حكومەتی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابوری بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە گەیشتنە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.

 

 بڕیار وایە سبەینێ یەکشەممە، کۆبونەوەكانی هەردو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و عێراق دەست پێ بکات و ماوەی دو رۆژ بخایەنێت، تەوەری سەرەكی گفتۆگۆكانیش لەبارەی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە.


ئەندامانی شاندەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق پێكهاتون لە:
1- فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری.
2- تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
3- حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
4- محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.
5- ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق.
6- ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.
7- عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.
8- فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.
9- عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.
10- ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.
11- میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.
12- عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوریی عێراق.

277 جار خوێندراوەتەوە