سوننە و شیعە دژی خواستێکی کورد وەستانەوە

KNN : Kurdish News Network
05:50 - 16/09/2024
عێراق
+
-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبونەوەدایە و بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە،خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات.

هەواڵ:KNNC

 

بە ئامادەبونی 180 پەرلەمانتار کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە لە لە تەوەری یەکەمدا لەسەر پرۆژەی یاسای بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی دەنگ بدرێت.

 

هەروەها، بڕیاربو لەسەر پرۆژەی یاسای دوبارە گەڕانەوەی ئەو زەوییانەی بەهۆی بڕیارەکانی بەعس لە خاوەنەکانیان وەرگیراوەتەوە دەنگ بدرێت، بەڵام دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە دواخرا.

 

پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵكە تاییبەتییەكان كێشەی 300 دۆنم زەوی لە كەركوك چارەسەر دەكرد،رۆژی سێشەممەی پێشوتر و بەپێی خشتەی كاروچالاكییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاربو دەنگدان لەسەر پڕۆژەی گەڕاندنەوەی موڵكە تایبەتییەكان بدرێت كە بەبڕیاری رژێمی پێشو داگیركرابون و بەسەر عەرەەب هاوردەكراوەكاندا دابەشكرابو، بەڵام لەلایەن عەرەكانەكانەوە رێگری لە تێپەڕاندنی كرا.

 

هەروەها، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری باری کەسییەتی و پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی بکات.

 

هەر یەک لە پڕۆژە یاسای پاراستنی خاوەندارێتی هزری و پڕۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی، خوێندنەوەى یەکەمیان بۆ دەرکرێت.

702 جار خوێندراوەتەوە