بۆمبێکى چێنراوى داعش بە پێشمەرگەیەکدا تەقیەوە و بەسەختى بریندار بوە

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 16/09/2024
کوردستان
+
-

لە سلێمان بەگى سەربە قەزاى خورماتو، بۆمبێکى چێنراوى داعش بە پێشمەرگەیەکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بەسەختى بریندار بوە.


هەواڵ:KNNC


پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ لەکاتی کێوماڵکردندا لەناوچەی غەڕە، لە نزیک ناحیەى سلێمان بەگى سەربە قەزاى خورماتو-کفرى،  بۆمبێکى چێنراو بە پێشمەرگەیەکى فەوجى 3ـى لیواى 1ـى هاوبەشى سوپاى عێراق تەقیوەتەوە.



ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لەو تەقینەوەیەدا پێشمەرگەکە کە خەڵکى خورماتوە بەسەختى بریندار بوە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە رەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى شارى کەرکوک کراوە


ئەوەشى ئاشکرا کرد کە سەربازە کوردە بریندارەکە ناوى محەمەد ئەحمەد-ە و بەهۆى تەقینەوەکەوە قاچێکى بڕاوەتەوە.

 

خورماتو/ هۆزان جاسم

971 جار خوێندراوەتەوە