بەهۆی دروستبونی گرفت ژمارەیەكی زۆر عومرەكارانی كورد لە سعودیە ماونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 16/09/2024
کوردستان
+
-

هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتی بۆ سعودیە راگرت كەبەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر عومرەکاری کورد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق  نەیانتوانیوە لە كاتی خۆیدا بگەڕێنەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەهۆی راگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ سعودیە، دو رۆژە ژمارەیەكی زۆر لە  عومرەکارانی کورد و پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق نەیانتوانیوە لە كاتی خۆیدا بگەڕێنەوە.

 

لەوبارەیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: بەهۆی دروستبونی  گرفت لەهێڵی فرۆکەوانی عێراق ژمارەیەکی زۆر کە تا ئیستا ژمارەككەیان نەزانراوە لە عومرەکارانی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە وڵاتی سعودیە ماونەتەوە و نەیانتوانیوە لەكاتی خۆیدا بگەڕێنەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و گەڕانەوەی عومرەكارەكان، لەگەڵ دەستەی عومرەکارانی عێراق و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵین.


هەولێر – هیشام سەعید

266 جار خوێندراوەتەوە