لە سێ
روداوی جیادا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان سێ گیان لەدەستدان و شەش بریندار
تۆماركراون.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
شەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی کەرکوک- هەلێر نزیك لە پردێ،
گەنجێك ئۆتۆمبێل لێ دەدات و راستەوخۆ گیان لە دەست دەدات.
هاوكات
لە روداوێكی دیكەی هاتوچۆدا لە گەرەکی شۆراوی شاری کەرکوک، لە جۆری پێكدادان لە
نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا، دو گیان لەدەستدان و بریندار بونی چوار كەسی دیكەی لێ
كەوتوەتەوە.
لای خۆشیەوە پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) لە روداوێكی هاتوچۆدا تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگای
گشتی (دەربەندیخان-زەڕایەن) لەبەردەم گوندی بیرکێ ئاگر دەگرێت، دوای ئەوەی خۆی بە
ئۆتۆمبێلی بەرامبەریدا لەجۆری بارهەڵگرێکی مسیوبۆشیدا دەكێشێت، شۆفیر و
سەرنشینەكەی بریندار دەكات.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشكرد، شۆفێری تانكەرەكە رزگاری بوە، بەڵام بەهۆی سوتانی تانكەر و
سوتەمەنییەكەیەوە چیاكە ئاگری گرتوە و بەهۆشییەوە رێگەكە داخراوە.
249 جار خوێندراوەتەوە