هەفتەى داهاتو کۆبونەوەی
ئەنجومەنى باڵاى ئابورى عێراق لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش تەیف
سامى دێتە هەولێر و بەشدارى دەکات.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە
ئەنجومەنى وەزیران بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ هەفتەى داهاتو لە شارى هەولێر
کۆبونەوەى ئەنجومەنى ئابورى وزاریی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی فوئاد حسێن، وەزیرى
دەرەوەى عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق بەشدارى لەم کۆبونەوەیەدا دەکات و جگە لە
وەزیرى داراییش وەزیرانى پلاندانان و ئاوەدانکردنەوەش ئەندامى ئەو ئەنجومەنەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی کارنامەى کۆبونەوەى
ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران، لە تەوەرى سێهەمى کۆبونەوەکەیاندا باسیان لە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى ئەم کۆبونەوەیە کردوە و ئاماژە بۆ
ئەوەکراوە کە تایبەت دەبێت بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان وەزارەتەکانى هەردو
حکومەت.
4032 جار خوێندراوەتەوە