وەزیری خوێندنی باڵای
تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت؛ "بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بە زمانی ئەفغانی دژی
حکومەتەکەمان پروپاگەندە بڵاودەکەنەوە و
سوکایەتیش بەزاناکانمان دەکەن".
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی 8ی بەیانی، کە ڕۆژنامەیەکی ئەفغانییە بڵاویکردوەتەوە، نەدا محەمە نەدیم کە لەحکومەتەکەی تاڵیباندا وەزیری خوێندنی باڵایە لە وتارێکدا هێرشی توند دەکاتە سەر بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا.
لە وتارەکەیدا جەخت دەکاتەوە
لەوەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بەتایبەت(فەیسبوک (و ( x) تویتەری پێشوتر پڕوپاگەندەی نەرێنی دژی تاڵیبان بڵاودەکەنەوە و
سوکایەتی بە زانایانی ئایینی وڵاتەکەی دەکەن.
وەزیرەکەی تاڵیبان بەتایبەت هێرشی
کردوەتە سەر ئەو دو تۆڕە کۆمەڵایەتییە و وتویەتی گەر سەیری فەیسبوک و "ئێکس"
بکەیت دەبینیت هەمو لادەرەکانی جیهان لەوێدان.
دەشڵێت؛ ئەم لادەرانە کە (مەبەستی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیایە)
بەشێکیان پروپاگەندە و ریکلامەکانیشیان بە زمانی ئەفغانی بڵاودەکەنەوە، ئەمەش کاریگەری
خراپی لەسەر وڵات و بیرکردنەوەی هاوڵاتییەکانمان دەبێت، هەموی دەچێتە خزمەت بەرژەوەندی
"کافرەکانەوە".
بەرپرسەکەی تاڵیبان
باسی لەوەشکردوە؛ دەبێت سنورێک بۆ سۆشیال میدیا دابنرێت و لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ
کراوە و پلان هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی
زۆر لە بەرپرس و سەرکردەکانی تاڵیبان خۆیان بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن بەتایبەت
تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس".
629 جار خوێندراوەتەوە