حكومەتی هەرێم پێشبینی دەكات بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەینێ پلەكانی
گەرمای بەرزبونەوە بەخۆیانەوە ببینن.
هەواڵ: (KNNC)
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی
كوردستان بڵاویكردوەتەوە: بەپێی پێشبینییەكان كەشوهەوای سبەینێ شەممە (2024/9/7)
ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ كەمێك بەرز بونەوە بەخۆیانەوە
دەبینن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ و
مامناوەندا دەبێت كە پێدەچێت (10 بۆ 20) كیلۆمەتر بۆ كاتژمێر بێت، مەودای بینینیش
لە نێوان (9 بۆ 10) كم دەبێت.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ئەویخستوەتەڕو، بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ شارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بە پلەی سیلیزی
بەم جۆرە دەبێت :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى
847 جار خوێندراوەتەوە