هاوسەرۆکى گشتى دەمپارتى، کوشتنى حەکیم لوقمان،
گەنجە کوردەکەى دهۆک لە ئیستەنبوڵى تورکیا شەرمەزار دەکات و دەڵێت: کوردان هەزاران
ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین و هیچ کاتێک خیانەتیان لە هیچ گەلێکى دیکە نەکردوە کە لەگەڵیان
لەسەر هەمان خاک دەژین، دەشڵێت: دەبێت کورد لە ئیستەنبوڵ و ئاماد و دێرسیم بە کوردى قسە بکەن.
هەواڵ:KNNC
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکى گشتى پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان- دەمپارتی لە مەراسیمێکدا لە شارى
وان،ى باکورى کوردستان لەبارەى کوشتنى گەنجەکەى شارى دهۆک و هێرشە
نەژادپەرستییەکان رایگەیاند؛ دەسەڵاتى تورکیا هێرشەکانیان لە دژى رۆژئاواى
کوردستان و هەرێمى کوردستان بەردەوامیی پێدەدات و داوا دەکەین ئەم شەڕ و
دەستدرێژییانە کۆتاییان بێت و لە تورکیا تەواوى گەل و نەژادەکان بەیەکەوە بژین.
باقرخان باسى ئەوەشکردوە کە سێ هاوڵاتیی شارى دهۆک لە ئیستەنبوڵ تەنها
لەبەر قسەکردنیان لە زمانى کوردى روبەڕوى هێرش بونەتەوە و یەکێک لەو کەسانەش کە
گەنجێکە گیانى لەدەستداوە و وتى: بەشێک لە دەسەڵاتدارانى تورکیا شەڕیان دەوێت و بەردەوام
دوژمنایەتیی کورد دەکەن، بەڵام کوردان هەزاران ساڵى لەسەر ئەم خاکە دەژین و هیچ
جارێک خیانەتیان لەو گەلانە نەکردوە کە لەسەر هەمان خاک لەگەڵیان دەژین.
دەشڵێت: بەداخەوە لە 10 ساڵى رابردودا دەسەڵاتى
ئاکەپە و مەهەپە بە ئاشکرا کوردەکان بەئامانج دەگرن و دەبنەهۆى ئەوەى کورد لەلایەن
فاشیستەکانەوە بکوژرێن و جەختیش دەکاتەوە کە بۆ کۆتاییهێنان بە زیهنیەتى
نەژادپەرستى و فاشیستى داواى ئاشتى دەکەن و دەڵێت: دەبێت
کوردەکان لە ئیستەنبوڵ و ئامەد و دێرسیم بە زمانى خۆیان و بە کوردى قسە بکەن.
1468 جار خوێندراوەتەوە