سامان سیوەیلی: 25/9 لەسەرتاسەری هەرێم پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەست پێدەكات

KNN : Kurdish News Network
07:24 - 07/09/2024
کوردستان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، بەبەشداری نزیكەی دو ملیۆن خوێندكار و لەیەك كاتدا لەسەرتاسەری هەرێم (25/9) بە یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ دیایكردوە ئاشكراشیدەكات: بەهۆی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدادەوە چاوەڕوان دەكرێت كە جارێكی دیكە كێشەو ئاستەنگ بۆ دابەشكردنی موچە دروست نەبێتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


سامان سیوەیلی، وتەبێژی وزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (KNN)ـی راگەیاند: هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنی ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیكردنەوەی خولی دوەمی پۆلی (12)ـی ئامادەیی هەروەها بەرزی پلەكانی گەرما یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی دواكەوتنی خوێندن، بۆیە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە (25/9/2024) بە یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی (2024-2025) دانراوە.

 

وتیشی: كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بەرەوچاسەر كردن هەنگاویان ناوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كە جارێكی دیكە كێشەو ئاستەنگ بۆ دابەشكردنی موچە دروست نەبێتەوە و بڕیارەكەی دادگای فیداڵیش چارەسەری كێشەی دواكەوتنی موچەی لەلایەن بەغدادوە كردوە.

 

رونیكردەوە، بۆ پڕۆسەی خوێندنی ساڵی (2024-2025) نزیكەی دو ملیۆن خوێندكار لەسەرانسەری ناوەندەكانی خوێندن بەشداری دەكەن، كە نزیكەی ملیۆنێك و (750) هەزار خوێندكار و قوتابی لە خوێندنگا حكومییەكان و (130 بۆ 140) هەزار خوێندكار لە خوێندنگە ئەهلییەكان لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا هەیە.

 

وتەبێژی وزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكێك لە تەوەری كۆبونەوەكەی چەند رۆژی رابردو ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، پەسەند كردنی ساڵی خوێندنی (2024-2025)ـبوە و هیچ جیاوازییەك لەنێوان پارێزگاكان و شارەكان و ئیدارە سەربەخۆكان نەكراوە، هاوكات بۆ ئەمساڵیش ساڵنامەی خوێندن جیاواز نابێت و گشتگیرە و لە هەرێم لەیەك كاتدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات.

176 جار خوێندراوەتەوە