بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەسەر حاڵەتێك هۆشداری
بە شۆفێران دەدات و دەڵێت: دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەدا دەگرێت و روبەڕوی سزای
دارییان دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە؛ هەندێ
حاڵەت پەیدا بوە کە شوفێر تابلۆی دواوەی ئوتۆمبێلەكەی لێدەکاتەوە، بۆ ئەوەی لە
کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، هاوڵاتیانیش وێنەیان بۆمان دەگرن و ئێمەش رێوشوێنی
یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرینەبەر.
بەڕێوەبەرایەتییەكە هۆشداری بە شۆفێران دەدات كە؛ هەر
شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر
ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و روبەڕوی سزایەکی دارایی توند دەکرێتەوە.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، خۆتان لەو جۆرە
سەرپێچییە بەدور بگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ،
هەزاران هاوڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن رەوانەی هاتوچۆی
گەرمیانی دەكەن، بۆیە بۆ سەلامەتی خۆتان و شوفێرانی دیکە، پابەندی رێنماییەکانی
هاتوچۆ بن.
5856 جار خوێندراوەتەوە