سلێمانی؛ نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی هەشت دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
11:09 - 02/09/2024
کوردستان
+
-

لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی هەشت لە نێوان 16 بۆ 17 هەزار دینارە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوبەراریەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی هەشت دیاریکرد و رایگەیاند، بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر (43) دینارە.

 

ئەوەش هاتوە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی هەشت لەناو شاری سلێمانی لە نێوان  (16.000) بۆ (17.000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (370 بۆ 395) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئاماژە بەوەشکروە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

2656 جار خوێندراوەتەوە