یانەی لیڤەرپوڵ كات و شێوازی ماڵئاوایی كردنی لە یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئەڵمانی
ئاشكراكرد.
وەرزش:KNNC
رۆژەكانی یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئەڵمانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ كەمبۆتەوە و تەنیا لە چەند یارییەكی كەمی تردا ئەو راهێنەرە سەرپەرشتی
كەشتیەكەی رێدز دەكات.
لیڤەرپوڵ كە سەردەمانێكی زێڕینی لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانیەكەدا بەرێكرد كات و
شێوازی ماڵئاوایی كردنی لە یۆرگن كلۆپ ئاشكراكردوە و لە 28ی ئەم مانگەدا مەراسیمی
ماڵئاوایی كردن لە یۆرگن كلۆپ ئەنجامدەدەن.
رێدز بڵاویشیكردۆتەوە، تكتی سوپاس كردن و ماڵئاوایی كردن لە كلۆپ 37 پاوەند
دەبێت و داهاتەكەشی دەخرێتە خزمەتی رێكخراوە خێرخوازیەكەی تایبەت بە یانەكەوە.
دوای بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوەكە، كلۆپ بە پێگەی فەرمی یانەكەی وتوە چاوەڕێی
ئەو شەوە دەكات و چەندان یادەوەری هەیە كە دەیەوێت لەگەڵ هاندەرانی لیڤەرپوڵ یادیان
بكاتەوە.
111 جار خوێندراوەتەوە