لەنوێترین ریزبەندی پاڵێوراوانی خەڵانی بالۆن دۆر
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە پێشەنگیدایە، واتە لە ئێستادا بەربژێری یەكەمە بۆ دیاریكردنی بە
باشترین یاریزانی جیهانی ساڵی 2024 لەلایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵ-ەوە.
وەرزش:KNNC
جود بیلنگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی لە خانەی دوەمی
پاڵێوراوەكاندایە و كیلیان ئێمباپێی گۆڵكاری فەرەنسیش لە ریزبەندی سێیەمدایە.
سەرەڕای ئەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لوتكەی ریزبەندیەكەی
گرتوە، بەڵام ئەنجامی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و جامی نەتەوەكانی ئەوروپاو كۆپا
ئەمەریكا گۆڕانكاری بەسەر ریزبەندیەكەدا دەهێنێت.
بە نمونە بەرازیل كۆپا ئەمەریكا لەدەست بدات و
لەبەرامبەر ئینگلتەرا جامی یۆرۆ بباتەوە، ئەوا خەڵاتی بالۆن دۆر لە جود بیلنگهام
نزیكتر دەبێت.
253 جار خوێندراوەتەوە