جود بیلنگهام پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی خەڵاتی
باشترین یاریزانی لالیگایەو لامین یاماڵیش بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی
باشترین یاریزانی دەركەوتو.
وەرزش:KNNC
دەستەی یاریزانەكانی خولی ئیسپانیا لیستی پاڵێوراوەكانی
بۆ بردنەوەی خەڵاتە جۆراوجۆرەكانی ئەم وەرزەی لالیگای بڵاوكردەوە.
جود بیلنگهام پێشەنگی لیستی باشترین یاریزانی
خولەكەی گرتوە و بەئەگەرێكی زۆرەوە دەبێتە براوەی خەڵاتەكە.
لامین یاماڵی ئەستێرەی لاوی بارسێلۆناش پاڵێوراوێكی
بەهێزە بۆ دەستەبەركردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی دەركەوتو.
هاوكات كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بە
پاڵێوراوی سەرەكی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین راهێنەری لالیگا دیاریكراوە.
بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی خولەكەشەوە ریاڵ مەدرید
لە خانەی یەكەمی لیستی پاڵێوراوانی باشترین یانەكانی لالیگادا هاتوە.
135 جار خوێندراوەتەوە