چاڤی هێرناندێز لە ژێر هەڕەشەی دورخستنەوەدایە

KNN : Kurdish News Network
12:39 - 17/05/2024
وەرزش
+
-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا لە چاڤی هێرناندێز توڕەیە و لێدوانەكانی ئەو راهێنەرە پۆستەكەی خستۆتە ژێر هەڕەشەوە.

 

وەرزش:KNNC

 

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان لە بەرامبەر ئەلمێریا چاڤی هێرناندێز لە وەڵامی رۆژنامەواناندا وتی: بارسێلۆنا لە دۆخێكی دارایی قورسدایە، بۆیە توانای ركابەریكردنی ریاڵ مەدریدو یانەكانی ئەوروپای نییە.

ئەو لێدوانە خوان لاپۆرتای توڕە كردوەو بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرتیش سەرۆكی بارسێلۆنا بڕیاریداوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە لە چاڤی وەربگرێتەوە.

سپۆرت ئاشكرایكردوە، لاپۆرتا دوای یارییەكەی هەفتەی داهاتوی بارسێلۆنا بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆو مسۆگەركردنی پلەی دوەمی لالیگا بەفەرمی كۆتایی هاتنی خزمەتەكانی چاڤی هێرناندێز لە یانەكەدا رادەگەیەنێت.

چاڤی لە 24ی مانگی رابردودا و لەدوای كۆبونەوەیەكی لەگەڵ لاپۆرتا مانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا راگەیاند، بەڵام ئێستا دۆخەكە جیاوازەو رەنگە چاڤی و بارسێلۆنا لەكۆتایی ئەم وەرزەدا جیاببنەوە.

212 جار خوێندراوەتەوە