فیل فۆدینى هێرشبەرى یانەی
مانچستەر سیتى بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى پریمەر لیگ دیاریکرا.
وەرزش:KNNC
پێگەى فەرمى یەکێتى
خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ئاشکرایکرد، فیل فۆدینى هێرشبەرى
یانەى مانچستەر سیتى بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى پریمەر لیگ دیاریکراوە.
بەمەش فیل فۆدین کێبڕکێکەى
لە ئەستێرەکانى خولەکە بردووەتەوە، کە زۆربەیان لە یانەکەى خۆیدان و دیارترینیان ئیرلینگ
هالاند و بێرناردۆ سیلڤا و ڕۆدری و چەند یاریزانێکى ترن.
فۆدینى 23 ساڵ لەم وەرزەدا
34 یارى لە پریمەر لیگدا ئەنجامداوە، توانیویەتى ڕاستەوخۆ بەشدارى لە 25
گۆڵدا بکات، بەوەى 17 گۆڵى تۆمارکردووە و هەشت گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.
355 جار خوێندراوەتەوە