بۆ یەكەمجار لە تۆپی پێدا و بەدیاریكراوی
لە پاڵەوانێتیی ئەمساڵی كۆپا ئەمریكا كارتی پەمەیی لەلایەن داوەرەكانەوە بەرزدەكرێتەوە.
وەرزش:KNNC
یەكێتیی تۆپی پێی ئەمریكای باشور رایگەیاند، لە
پاڵەوانێتیی كۆپا ئەمریكا بۆ یەكەمجار كارتی پەمەیی لەلایەن داوەرانەوە بەكاردەهێنرێت.
یەكێتیەكە وردەكاری زیاتری لەسەر هۆكارەكانی بەرزكردنەوەی
كارتی پەمەیی بڵاوكردۆتەوەو لە راگەیەندراوەكەیدا هاتوە، هەر كاتێك داوەری یاریگا
گومانی لە پێكانێكی قورسی سەر هەبێت، ئەوا بەكارتی پەمەیی داوەری چوارەم ئاگاداردەكاتەوە.
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور راشیگەیاندوە لێكۆڵینەوەی
لەوە دەكەن كە گۆڕانكاری شەشەم و حەوتەم لە كۆپا ئەمریكادا زیاد بكەن، چونكە یەكێتیەكەیان
تەندروستی یاریزانی بەلاوە گرنگترە.
كۆپا ئەمریكا لە نێوان 20ی مانگی 6 بۆ 14ی مانگی
7ی داهاتو لە یاریگا جیاجیاكانی ئەمریكا بەرێوەدەچێت.
132 جار خوێندراوەتەوە