تێری هێنری ئەستێرەی پێشوی
هەڵبژاردەی فەرەنساو یانەی بارسێلۆنا خاڵە لاوازەكانی ریاڵ مەدرید بۆ یانەی بوروسیا
دۆرتمۆند دەخاتەڕو.
وەرزش:KNNC
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
تێری هێنری باسی لە خاڵە لاوازو بەهێزەكانی ریاڵ مەدریدی كردو دەڵێت: ئەگەر دۆرتۆند بردنەوەی دەوێت
دەبێت بەهەمان شێوازی یاریكردنی لیڤەرپوڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی ساڵی 2005
یاری بكات.
هێنری وتویەتی دۆرتمۆند
دەتوانێت لە رێگەی كۆرنەرو تۆپی بەرزو پاسی بەرزو درێژ بۆ پشت بەرگریكارەكانی ریاڵ
مەدرید گۆڵ تۆماربكات.
لە بەشێكی لێدوانەكەیدا
هێنری رایگەیاند ریاڵ مەدرید لە تۆپی نزمدا توانایەكی گەورەی هەیە بەتایبەتی لە هێڵی
بەرگریدا، وەكو چۆن لە بەرامبەر مانچستەرسیتی و لایپزیگ یاری دەكرد.
راشیگەیاند: دۆرتمۆند
بەرگریەكی باش بكات و بەتۆپی بەرز روبەڕوی ریاڵ مەدرید ببێتەوە دەتوانێت یارییەكە
بباتەوە.
لەكۆتایشدا وتویەتی بڕوا
بون و متمانەكردن بەخۆت لە یارییەكاندا جێگیریت پێدەبەخشێت، دەبێت لەو ڕوەوەشەوە دۆرتمۆند
خۆی بەهێز بكات.
139 جار خوێندراوەتەوە