لەبارەى موچەى مانگى پێنج و پارەى هێزە ئەمنییەکانەوە... 24 کاتژمێرى داهاتو چى رودەدات؟

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 26/05/2024
کوردستان
+
-

چاوەڕوان دەکرێت لە 24 کاتژمێرى داهاتودا لیستى موچەى مانگى ئایار-ی فەرمانبەرانى هەرێم کە بە دوو لیست ئامادەکراوە بە پلەبەرزکردنەوە و بێ پلە بەرزکردنەوە رەوانەى بەغداد بکرێت، هەر لەو ماوەیەشدا یەکەمین گوژمەى داهاتى ناوخۆ بۆ مانگی شوبات بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە کەى ئێن ئێن-ى راگەیاند؛ چاوەروان دەکرێت وەزارەتى دارایی هەرێم لیستى موچەى مانگى ئایار-ى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ دەکات و ئەگەریش هەیە هەر ئەمڕۆ یەکەمین گوژمەى کاش لە پارەى داهاتى ناوخۆ لە ڕێگەى لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراقەوە رادەستى بەغداد بکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ وەزیرى دارایی عێراق دواى پشوى هەفتە دەگەڕێتەوە سەر کار و بڕیار لەسەر ناردنى موچەى مانگى چوار-ى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان دەدات کە تا ئێستا موچەکانیان دابەش نەکراوە.

 

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە تەیف سامى، رۆژى دوشەممە دەچێتە لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى خشتەى بودجەى ساڵى 2024 کە هەفتەى رابردو لە ئەنجومەنى وەزیرانی عێراقەوە رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران کرا.

 

لەبارەى چارەنوسى موچەى مانگى چوار و پێنجى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمیشەوە کە بەهۆى وردبینیکردن لە ناوەکانیان کێشەى بۆ دابەشکردنى موچەکانیان دروستبوە ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، گەر حکومەتى هەرێم و فیدراڵ بگەنە رێککەوتنى بنەڕەتى لەبارەى لیستى ناوەکانیان تا کۆتاییهاتنى تەوطینى موچەکانیان، ئەوا پێش هاتنى جەژنى قوربان موچەی مانگی چوار و پێنجی هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت.

 

سلێمانى/بڕیار نامیق

4513 جار خوێندراوەتەوە