چێڵسی لە دیاریکردنی ئینزۆ ماریسكا بە راهێنەری تیمەكەی نزیكبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:56 - 30/05/2024
وەرزش
+
-

یانەی چێڵسی لە راگەیاندنی ئینزۆ ماریسكا بە راهێنەری نوێی یانەكە لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچەتینۆ نزیكبوەتەوە.

 

وەرزش:KNNC

 

ئاژانسی سكای سپۆرت وردەكاری گرێبەستە چاوەڕوان كراوەكەی نێوان ئینزۆ ماریسكای راهێنەری ئیتاڵی و یانەی چێڵسی ئاشكراكردوە.

 

ئاژانسەكە بەمتنانەیەكی زۆرەوە ماریسكای بە راهێنەری بلوز ناوبردەوە و بڵاویكردۆتەوە گرێبەستەكەی راهێنەرە ئیتاڵیەكە لەگەڵ چێڵسی بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت.

 

لە هەواڵی ئاژانسەكەدا هاتوە یانەكەی شاری لەندەن لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ماریسكا 10 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی لیستەرسیتی دەدات.

ماریسكا سەركردایەتی لیستەرسیتی كرد لە گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا.

ئینزۆ پێش دیاریكردنی بە راهێنەری لیستەرسیتی لە ساڵی رابردودا یاریدەدەری پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی بوە.

76 جار خوێندراوەتەوە