ریڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشوی
بەرازیلی، لەقسەیەكی خۆی پاشگەزدەبێتەوە و دەڵێت: ئێستا ریاڵ مەدرید لە نازناوی
چامپیۆنس لیگ نزیكترە.
وەرزش:KNNC
ریڤاڵدۆ لەسەر یاریی
كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەڵێت: چەند هەفتەیەك لەمەوپێش پێشبینی كرد
ریاڵ مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند بگەنە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و یانە ئەڵمانیەكەش
یارییەكە لە یاریگای وێمبڵی بباتەوە.
ئەستێرەكەی پێشوی
بارسێلۆنا دەشڵێت: بەڵام ئێستا چانسی ریاڵ مەدرید بۆ بەدەسهێنانی نازناوەكە زیاتر
دەبینێت.
باسی لەوەشکردوە، ریاڵ
مەدرید باشترین تیمی جیهانە و شارەزاییەكی باشی لە چامپیۆنس لیگدا هەیە و دەتوانێت
یارییە گەورەكان بەسودی خۆی یەكلایی بكاتەوە.
لەكۆتایدا ریڤاڵدۆ رایگەیاند
لە یاریی كۆتایدا هاندەری بوروسیا دۆرتمۆند دەبێت و هیوادارە نازناوەكە بەدەستبهێنێت.
172 جار خوێندراوەتەوە