لە سلێمانی تەرمی کچێکی گەنج دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 01/06/2024
کوردستان
+
-

لە نزیک پارکی ئازادی شاری سلێمانی، تەرمی کچێکی گەنج دۆزرایەوە و تا ئێستا هۆکاری روداوەکە دیار نییە.

 

هەواڵ:KNN

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن (20 بۆ 22) ساڵ، لە نزیک خوێندنگەی شیرینی کچان دۆزراوەتەوە.

 

وتیشی، تیمەکانی بەڵگە و پۆلیسی تاوان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و توێکاری بۆ شوێنپێی روداوەکە دەکرێت.

 

هاوکات، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لەکامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوە ئەو کچە لە باڵەخانەیەکی نزیک خوێندنگەی شیرینی کچان خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە. 



سلێمانی/ بڕیار نامیق

3212 جار خوێندراوەتەوە