لۆکا مۆدریچ ڕازیبووە گرێبەستەکەى لەگەڵ ریاڵ مەدرید
تا هاوینى 2026 نوێبکاتەوە.
وەرزش:KNNC
تۆڕى سکاى سپۆرتس بڵاویکردەوە، لۆکا مۆدریچى
کرواتى لە پێناوى درێژەدان بە کاروانە پیشەگەریە وەرزشییە سەرکەوتوەکەى لەگەڵ ڕیاڵ
مەدرید، ڕازیبووە بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى تا هاوینى 2026.
تۆڕى ناوبراو ئاماژەى بەوەکردووە، مۆدریچ لەگەڵ
یانە مەلەکیەکە بەردەوام دەبێت و ئامادەیە هەفتەى داهاتوو گرێبەستێکى نوێى لەگەڵدا
واژۆبکات، دواى ئەوەى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەکە ئەنجامداوە.
باسى لەوەشکردووە، مۆدریچ هەرگیز گرنگى بە پارە
نادات و لە ماوەى رابردوودا دوو گرێبەستى گرانبەهاى لە یانە ئەوروپیەکانەوە ڕەتکردووەتەوە.
ئەم بڕیارەى مۆدریچ دواى ئەوەهات، توانى لەگەڵ یانەکەیدا
بۆ شەشەم جار نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
119 جار خوێندراوەتەوە