نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی
رابردو لە نێوان (6250) بۆ (7500) هەزار دینار دیاری‌کرا.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه لیژنه‌ی
دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له
بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (40) دینار دیاری‌کرا.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بەپێی نرخى دیاریکراوى سوتەمەنیی یه‌ك
ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی و ئەوانەی بە بەرنامەی گەڕەكەكان
كاریان كردوە له نێوان (6.250) بۆ (7.500) هەزار دیناردایه، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك
كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، جگە لەو موەلیدانەی
بەرنامەی كاركردنیان 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو بوە.
سەبارەت بەرنامە كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کارەبای سلێمانی دەڵێت: بۆ ئەم مانگە کارەبا 24 کاتژمێرى دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای
نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان دەبێت كارەبا بدەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان
له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی
موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه
خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
2444 جار خوێندراوەتەوە