یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئەنجامدانی
گرێبەستی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی تاكو ساڵی 2027 راگەیاند.
وەرزش:KNNC
ناپۆلی كە یانەیەكی
چالاكی خولی پلە یەكی ئیتاڵیایە بە فەرمی ئەركی راهێنەرایەتی تیمەكەی بە ئەنتۆنیۆ
كۆنتی سپارد.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
ئۆریلیۆ دی لۆرینتس سەرۆكی یانەی ناپۆلی رایگەیاند شانازی دەكات راهێنەرێكی وەكو كۆنتی
لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەدا بێت.
كۆنتیش رایگەیاند ناپۆلی
یانەیەكی گەورەی ئیتاڵیایەو بە گڕوتینە بۆ دەستپێكردنی كارەكەی لەگەڵ یانەكەدا.
كۆنتی راهێنەرایەتی بۆ چەندان یانەی گەورەی ئەوروپا كردوە دیارترینیان یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و ئەتەڵانتاو
چێڵسی و تۆتنهام و ماوەیەكیش لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا بوە.
111 جار خوێندراوەتەوە