کەی ئێن ئێن هۆکاری نەناردنی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 05/06/2024
کوردستان
+
-

رەوانەنەکردنی ناوی هێزەکانی (70 و 80)ـی یەکێتی و پارتی هۆکارى نەناردنی موچەی هێزە ئەمنییەکانە.


هەواڵ: (KNNC)

 

پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: دوای وردبینیکردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەغدادەوە، هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە بۆ هەرێم، رەوانەنەکردنی ناوی تەواوی ئەندامانی هێزەکانی (70 و 80)ـی یەکیتی و پارتی، هۆکارى نەناردنی موچەی هێزە ئەمنییەکانە.

 

وتیشی: دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغداد لەسەر کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان كە ناوی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان نیوەی بە لیستی ناوەكان و نیوەكەی دیكەی بە کۆد رەوانەی بەغداد بكرێت، جارێكی دیكە حكومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی چواری (2024) بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا رەوانەی بەغداد كردەوە.

 

پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەهۆی ئەوەی یەکێتی و پارتی لیستی ناوی هێزەکانی (70 و 80)ـیان رەوانەی بەغداد نەكردوە، دیوانی چاودێری دارایی عێراق، لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت: هێزی پێشمەرگە ئەگەر هێزێکی نیشتمانییە، بۆچی ناوی یەکەکانی (70 و 80) بەکۆد هاتوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی (کەی ئێن ئێن) کێشەی بندیوار، پاسەوانی بەرپرسان، خەڵکی دەرەوەی هێزە چەکدارەکان، هۆکارى نەناردنی ناوی یەکەی (70 و 80) و بڕی ئەو موچەیەش لە مانگی نیسان ماوەتەوە، تا ئێستا رەوانەی هەرێم نەکراوە بڕی (352) ملیار دینارە.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

4329 جار خوێندراوەتەوە