مانچستەر سیتى دەیەوێت
بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى فیل فۆدین پاداشتى یاریزانەکە بکات و موچەکەشى بەرزبکاتەوە.
وەرزش:KNNC
فیل فۆدینى ئینگلیزى یارمەتى
مانچستەر سیتى دا لە بردنەوەى نازناوى پریمەر لیگ بۆ چوارەم جار لەسەریەک، کە هەر
خۆشى بە باشترین یاریزانى خولەکە هەڵبژێردرا.
ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى
بڵاویکردەوە، مان سیتى بەنیازە موچەکەى فۆدین بکات بە دووهێندە، کە لە ئێستادا هەفتانە
200 هەزار پاوەند وەردەگرێت.
بەمەش فۆدین، کە گرێبەستەکەى
لەگەڵ سیتیزن لە 30ى حوزەیرانى 2027 کۆتایى دێت، دەبێتە گرانترین یاریزانى بەریتانى
لە روى وەرگرتنى موچە، هەروەها لەگەڵ ئیرلینگ هالاند و کیڤن دى برۆین هاوتا دەبێتەوە.
بەپێى گرێبەستە نوێیەکە،
موچەى هێرشبەرەکەى مان سیتى 375 هەزار پاوەند دەبێت لە هەفتەیەکدا، کە ئەمەش وەک
پاداشتێکە بۆ ئەو یاریزانە، هاوکات پاراستنیشیەتى لە هەوڵى یانەکان بۆ گواستنەوەى.
124 جار خوێندراوەتەوە