پۆلیسی
سلێمانی بەتۆمەتی كوشتی كەسێك دەستگیركردنی دایكێك و دو منداڵی راگەیاند.
هەواڵ:
(KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی بنكەی پۆلیسی عەربەت لە
هەبونی تەرمێك لە گوندی خەراجیان، مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەكە و پشكنین
و هێلكاری بۆ شوێنی روداوەكە كرا.
ئاشكرایكردوە،
بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بو، تا گومان
خرایە سەر هاوسەرو دو منداڵی كوژراوەكە، سەرنجام و كەمتر لە چوار سەعات
لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەرو دو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بون.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تۆمەتباران لە بەردەوام دادوەری
لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا بۆیە لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ج، ف،
ح لەدایكبوی 1987، ه،ه،م لە دایكبوی 2008، ه،ه،م لە دایكبوی 2006) بەبڕیاری دادوەر
و بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون .
883 جار خوێندراوەتەوە