ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی گەورە لە ناوچەی عەزیز ئاوای سلێمانی بیستراوە و
سەرچاوەیەکیش بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتوەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە روداوەکە بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی
راگەیاند؛ ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی عەزیز ئاوا لە سلێمانی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو
کەوتوەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا دیار نیە درۆنەکە خۆی کەوتوەتە خوارەوە یان
خراوەتە خوارەوە.
بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە ئەوەیان بۆ کەی ئێن ئێن پشتڕاستکردەوە کە
ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی گەورەیان بیستوە و هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی روداوەکە
بۆ لێکۆڵینەوە.
سلێمانی - بڕیار نامیق
1608 جار خوێندراوەتەوە