ئەمڕۆ هەینی تەواوی ئەندامانی یەک خێزان کە باس لەوە
دەکرێت چوار کەسن، لە دەریاچەی دوکاندا خنکان.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند؛ باس لەوە دەکرێت کە
چوار کەس لە ئەندامانی یەک خێزان لە ئاوی دەریاچەی دوکان لە سنوری نێوان گردجان -
قەرەنیاغا خنکاون.
وتیشی: ئەوانەی خنکاون جگە لەوەی ئەندامی یەک خێزانن،
هاوکات مەڕدارن و ساڵانە دێنە سنورەکە.
لای خۆیشییەوە وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین هەواڵەکەی
بۆ کەی ئێن ئێن پشت ڕاستکردەوە و راگەیاند؛ روداوەکە لە نزیک گوندی قەمتەران بوە،
بەڵام لە ژمارەی تەواوی خنکاوەکان دڵنیا نین.
لە ئێستادا تەرمەکان دەرهێندراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی
دادی رانیە کراون.
910 جار خوێندراوەتەوە