سبەینێ وەرگرتنی گەنمی
جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و بەڕێوەبەری سایلۆی
سلێمانیش دەڵێت: بەهۆی پشوەکانی جەژنەوە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران راگیرابو.
هەواڵ:KNNC
نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری
سایلۆی سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: راگرتنی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ماوەی
دو ڕۆژ، بەهۆی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە بوە.
وتیشی: سبەینێ لە
سایلۆی پیرەمەگرون دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێتەوە و تا ئێستاش لە سنوری
سلێمانی زیاتر لە 44 هەزار 375 تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان
حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمساڵ بەغداد 700 هەزار تەن گەنمی هەرێمی
کوردستان وەردەگرێت و لەو بڕەش 40٪ی پشکی جوتیارانی پارێزگای سلێمانییە کە دەکاتە 282 هەزار و 160 تەن گەنم نرخی هەر تەنێکیش بە 850 هەزار دینار دیاریکراوە.
226 جار خوێندراوەتەوە