راوێژكاری سەرۆك وەزیران: عێراق كێشەی نەختینەیی نییە

KNN : Kurdish News Network
08:06 - 17/06/2024
کوردستان
+
-

راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتی دەكاتەوە وڵات روبەڕوی كێشەی نەختینەیی بوبێتەوە و دەڵێت: لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە هاوكاری كردنی تاوان و تیرۆر عێراق یەكێكە لە ئەو وڵاتە سەرەكییانەی روبەڕوی ئەو جۆرە تاوانانە دەبێتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: میکانیزمەکانی دەرکردنی پارەی نەختینە و چاپكردنی، یەکێکە لە دەسەڵاتە تایبەتەکانی بانکی ناوەندی عێراق كە بەپشتبەستن بە یاسای ژمارە (56ـی ساڵی 2004) كاری لەسەر دەكات، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەبونی كێشەی نەختینەیی دەكەن دورە لە راستی و بنەما دامەزراوەییەوەكانەوە كە بەشدارە لە سەقامگیری ئابوری نیشتمانیدا.

 

 

وتیشی: لە نێو گروپە داراییە نێودەوڵەتییەکاندا عێراق پلەكەی دیاریكراوە و یەكێكە لە ئەو وڵاتانەی سیستەمی پابەندبونی بە بانکی نێودەوڵەتیەوە پەیڕەو دەکات، كە ئەوەش عێراق لە مەترسییە داراییە نێودەوڵەتییەكان دور دەخاتەوە.

 

مەزهەر محەمەد رونیكردەوە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە هاوكاری كردنی تاوان و تیرۆر عێراق یەكێكە لە ئەو وڵاتە سەرەكییانەی روبەڕوی ئەو جۆرە تاوانانە دەبێتەوە و هاوکاری تەواوی وڵاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكات.

 

راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە کۆنفرانسی رێکخراوی دارایی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ستایشی سیستەمی دارایی و بانکی عێراقیان كرد كە پابەندبوە بە بنەماكانی دژایەتی كردنی تاوانەكانی سپی کردنەوەی پارە و هاوكاری تاوان و تیرۆر.

233 جار خوێندراوەتەوە