پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران دەستیپێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 18/06/2024
کوردستان
+
-

پرۆسەى وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، دەستى پێکردەوە و بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانیش دەڵێت: سایلۆکان توانای وەرگرتنی سەرجەم گەنمى جوتیارانیان نییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانى دانەوێڵەى سلێمانى بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: لەئەمڕۆوە دەستکراوەتەوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و تا ئێستاش لە سنوری سلێمانی 45 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

 

وتیشی: کێشەی ئەوەیان هەیە کە سایلۆکان جێگەی وەرگرتنی سەرجەم گەنمی جوتیارانی نییە بەوپێیەی سایلۆکان بەشێک لە گەنمی ساڵى رابردویان تێدا ماوە و تا ئێستا سێ ملیار دینار پارەیان لە بەغدادەوە پێگەیشتوە، 20 ملیار دیناری دیکەش بڕیارە رەوانەیان بکرێت. 

 

ئاماژەی بەوەش کرد، راگرتنی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ماوەی دو رۆژ، بەهۆی پشوی جەژنی قوربانەوە بو، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکى زۆر لە گەنمی جوتیاران رەتکراوەتەوە، چونکە بەپێی داواکارییەکانی بەغداد نەبوە.

284 جار خوێندراوەتەوە