زانیاری نوێ لەسەر قوربانیانی بەلەمە نقوم بوەكەی ئیتاڵیا ئاشكرا دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 18/06/2024
کوردستان
+
-

رۆژنامەنوسێك زانیاری نوێ لەسەر ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نقوم بوەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: ژمارەی قوربانیانی روداوەكە زیاتر لە (60) كەسە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس و چالاكوان لەسەر روداوی نقوم بونی بەلەمی كۆچبەرەكان لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا رایگەیاند: لەگەڵ دو لەو كەسانەی لەبەرلەمەكە رزگاریان بوە قسەمكردوە؛ ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە بەلەمەكەدا بون (70 بۆ 75) كەس بون و بەرەو ئیتاڵیا رۆشتون، لەگەڵ نزیكبونەوەیان لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە شەپۆلێكی بەهێزی دەریا بەلەمەكەی نقوم كردوە.

 

وتیشی: ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە (60) كەسە، لە خێزانە كوردەكان دو كەس رزگاریان بوە كە (مژدە و برازایەكییەتی)  كۆچبەرە كوردەكانی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

 

لەسەر كاتی نقوم بونی بەلەمەكە، رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس و چالاكوان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، رۆژی پێنجشەممەی رابردو زیاتر لە (75) كۆچبەر  لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا روبەڕوی شەپۆلێكی بەهێزی دەریاكە دەبێتەوە و لە ئەنجامدا بەلەمەكە نقوم دەبێت، پۆلیسی ئیتاڵیا دوەم رۆژی جەژن، بەروداوەكە دەزانێت و توانیویانە تەنها (10) كۆچبەر رزگاربكەن.

471 جار خوێندراوەتەوە