مەریوان نەقشبەندی: بەرپرسان هۆکاربون بۆ بێبەشکردنی هەزاران کەس لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج

KNN : Kurdish News Network
01:37 - 19/06/2024
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، 3500 کەس لە کەسوکاری بەرپرسان چونەتە حەج و ئاماژە بەوەش دەدات، بەرپرسان هۆکاربون بۆ بێبەشکردنی هەزاران کەسی تر لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج.


هەواڵ:KNNC


مەریوان نەقشبەندی، دەڵێت: 88 ئەندامی پەرلەمان و 8 وەزیر و 270 وەکیل وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و300 راوێژکار و پلە تایبەت، لەگەڵ 7 سەرۆکی دەستەی سەربەخۆ و 1000 ئەفسەری پلەبەرز و 200 راگەیاندنکار ڕۆشتون بۆ حەج.

 

نەقشبەندی باسیلەوەشکردوە، 3500 کەس لە کەسوکاری بەرپرسان کەناویان لەدەرچوانی تیروپشک نەبوە ئەوانیش ڕۆشتونەتە حەج و ئەوەش بە گوێرەی ئەو داتا رەسمیانەی لەدەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراقەوە دەرچوە.

 

دەشڵیت: لەکاتێکدا دەستەی ناوبراو سوپایەک لەبەرپرس و فەرمانبەری هەیە و ئەرکی ئەوانە سەرپەرشتی کاروباری حەج بکەن، نەک ئەم هەمو بەرپرس و خەڵکە لابەلایە، جگە لەوەش ئەم بەرپرسانە کەبەشی هەرە زۆریان بەئیفاد چونەتە حەج و لەسعودیەش بە VIPحەجیان کردوە هۆکاربون بۆ بێبەشکردنی هەزاران کەسی تر لەم فەرزەیەی ئیسلام.

267 جار خوێندراوەتەوە