"هەفتەی داهاتو لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت"

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 19/06/2024
کوردستان
+
-

دوای كۆتایی هاتنی رۆژانی پشوی جەژنی قوربان، چاودێری دارایی عێراق وردبینی لە لیستی موچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم تەواو دەکات و بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی پێنج ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە(KNN)ـی راگەیاند؛ هەفتەی داهاتو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام لیستی موچەی هێزە ئەمنیەکان لەدیوانی چاودێری دارایی عێراق لە پرۆسەی وردبینی کردن تەواو دەبێت و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان بدات.

 

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی موچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنیەکان سەرچاوەكەی (KNN) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رۆژی چوارشەمەی پێش جەژنی قوربان لیستی موچە گەیشتوەتە دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینیکردن، بەڵام بەهۆی پشوەکانەوە فریای تەواوکردنی وربینیەکە نەکەوتون تا موچەکانیان پێش جەژنی قوربان خەرج بکرێت.

 

هاتنی موچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنیەکانی هەرێم لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق لەدوای پشوەکانی جەژن راستەوخۆ دەست بەخەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی عێراق دەكات.

1792 جار خوێندراوەتەوە